بيان/ المكتب اﻹعلامي لرئيس الوزراء

المكتب الاعلامي لرئيس الوزراء
الجمعة، 29 سبتمبر 2017

29 - ايلول - 2017

بدأ مساء اليوم تنفيذ قرار مجلس الوزراء بايقاف الطيران الدولي من والى الاقليم لحين نقل السيطرة على مطاري السليمانية واربيل الى سيطرة وادارة السلطة الاتحادية .

ونؤكد بان ايقاف الطيران الدولي من والى الاقليم جاء موافقا للدستور وحسب السياقات الدولية وان الطيران الداخلي يستمر من اجل الحفاظ على مصالح مواطنينا في الاقليم لان الهدف ليس معاقبة المواطنين وانما ايقاف القرارات احادية الجانب و غير الدستورية من قبل قيادات الاقليم وتأكيد وحدة العراق و الشعب العراقي.

د.سعد الحديثي
المتحدث باسم المكتب الاعلامي لرئيس الوزراء
---------------------------
دانوسان

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران دکتۆر حیدر العبادی جەخت دەکاتەوە کە حکومەتی عێراق ماف و دەسکەوتی هەموو هاوڵاتیان دەپارێزێت، بە هاوڵاتیانی کوردیشەوە، وە هەر بڕیارێک دەربچێت، ڕەچاوی هاوڵاتیانی کورد دەکرێت

بە گرنگی دەزانین کە روونی بکەینەوە، کۆنتڕۆڵکردنی خاڵە زەوی و ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی ناوەندەوە بۆ برسی کردن و ڕێگریکردن لە شتومەک و ئابڵۆقەدانی هاوڵاتیانی هەرێم نییە، وەکو هەندێ لە بەرپرسانی هەرێم هەوڵ دەدەن پروپاگەندەی بکەن ، ئەمە تەنها بۆ چاودێریکردن و کۆنتڕۆڵکرنی هاتوچۆی شتوومەک و کەسەکانە لە ژێر چاودێری حکومەتی فیدڕاڵ و دەزگا چاودێرییەکانی حکومەتی فیدڕاڵ، بەهەمان ئەو شێوەیەی لە هەموو ناوچە سنووریەکانی عێراقدا هەیە، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە گەندەڵی و هەناردەکرنی نایاسایی.

هەروەها، سەپاندنی دەسەڵاتی فیدڕاڵی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر دەکرێت بە گواستنەوەی دەسەڵات لە فڕۆکەخانەکانی کوردستان بۆ دەسەڵاتی فیدڕاڵی بەپێی دەستور، بەهەمان ئەو شێوەیەی کە پەیڕەو دەکڕێت لە فڕۆکەخانەکانی تری پارێزگاکانی عێراق هەرەوها لە هەموو جیهاندا. گەشتە ناوخۆییەکان بەردەوام دەبێت، بە گواستنەوەی دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکان لە هەرێم بۆ ناوەند، گەشتە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام دەبن. ئەم بڕیارەش بۆ سزادانی هاوڵاتیانی هەرێم نییە، تەنها کارێکی دەستوری و یاساییە ، سەرۆک وەزیران بڕیاری لەسەر دا، لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتیان لە کوردستان و پارچەکانی تر.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران
۲۹/۹/۲٠۱۷


لقراءة النص الكامل المكتب الاعلامي لرئيس الوزراء، اضغط هنا.